سه‌باره‌ت به‌م ماڵپه‌ڕه ئه‌م ماڵپه‌ڕه تایبه‌ته به ڕێکخراوی گه‌نجانی عاجز و نارازی له ( ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌کیتی ) نیشتیمانی له سه‌رانسه‌ری کوردستان بۆ به‌دی هێنانی ئامانج و نوی` بونه‌وه بۆیه داواکارین له هه‌ر شارێکی کوردستانن هاوکارو پشتیوانمان بن و ده‌ست له ناوی ده‌ست بۆ پیشاندانی ئیراده‌ی لاویمان به‌ره‌و چاکسازی و نوێ بونه‌وه و سه‌رکه‌وتن تکایه ده‌نگی خۆتان بگه‌یه‌نن بۆ گۆڕانکاری‌و چاکسازی ناو ینک نه‌ک به‌م شێوه‌ی ئه‌دای ئێستا به‌لکو بۆ چاکسازی‌و نوێ بونه‌وه.......ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێکخراو تكاية تةنها لة ڕێگه‌ی ئةم ئيمةيلانةوة پةيوةنديمان پيوة بكةن نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن arastaynwepuk@gmail.com ) arastaynwepuk1@gmail.com ) دواين بابةت
پهیوهنديةكان
گه‌نجانی ناڕازی له ئه داى به رپرسانى ناو یه‌کیتی نیشتمانی گه‌نجانی ناڕازی له ئه داى به رپرسانى ناو یه‌کیتی نیشتمانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه تایبه‌ته بهریکخراوی گه‌نجانی نارازی و عاجز له ئه‌دای به‌رپرسانی یه‌کیتی نیشتمانی
یاسا‌و سیستمی دادوەریی لەپێناوی چەسپاندنی دەسەڵاتی یاسا‌و گەشەپێدانی دامودەزگا دادوەرییەكان، چالاكتركردنی كارەكانی بەشێوەیەك لەگەڵ داخوازیی هاوڵاتییان لەلایەكو پێوەرەكانی دەوڵەتی یاسا‌و خۆشگوزەران‌و هاوڵاتی بوون ، لەلایەكی تر بگونجێت، لیستەكەمان لەبواری یاسا‌و سیستمی دادوەرییدا كاردەكا بۆ: 1.ئاڕاستەكردنی سیاسەتی یاسادانان بەشێوەیەك كە پشتگیریی هاوڵاتییان لەسەرجەم بوارەكاندا، بێ جیاوازی لەبەردەم یاسادا، یەكسان بن. 2.تەواوكردنی پرۆسەی جیاكردنەوەی روون‌و ئاشكرای نێوان دەسەڵاتی جێبەجێكردن‌و دەسەڵاتی دادوەریی. 3.دەركردنی یاسایەك بۆ ئەوەی دامەزراوەی داواكاری گشتی بكرێت بە بەشێك لەدەسەڵاتی دادوەریی، داڕشتنی بەپێی پێوەرە نوێكانی دەوڵەتی یاسا، هەروەها بەستنەوەی داواكاری گشتی بە ئەنجومەنی دادوەرییەوەو جیاكردنەوەی لەدەسەڵاتی جێبەجێكردن‌و وەزارەتی داد‌و چالاككردنی رۆڵی ئەم دامەزراوەیە. لە داكۆكیكردن لەمافە گشتی‌و تایبەتی. 4.لەپێناوی دەسەڵاتێكی دادوەریی سەربەخۆی كارامەدا، لیستەكەمان لایەنگری دانانی سیستمێكی كارای سەربەخۆو دامەزراوەیی دادوەریی، كە ئەركی گەشەپێدان‌و بەرزكردنەوەی توانای پیشەیی بەردەوامی دادوەران بگرێتە ئەستۆ. 5.هەمواركردنی ئەو یاسایانەی رێگرن لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی داوەرییو رێخۆشكەرن بۆ دەستێوەردانی دەسەڵاتەكانی تر، لەكاری دادوەریی، وەك ئەو مادانەی كە لەیاسای سزادانی عیرافیو یاسای بنەما دادگەریی سزاییەكاندا (اصول المحاكمات الجزائیە)دا هاتوون. 6.كاراكردن‌و هەمواركردنەوەی یاسای كار بەشێوەیەك كە زیاتر لەگەڵ پێوەرە جیهانییەكانی تایبەت بە مافی كرێكاران بگونجێت، هەروەها دامەزراندنی دادگای كار (محكمە العمل) كە بۆ پاراستنی مافی كرێكاران گرنگییەكی تایبەتی هەیە. 7.فراوانكردنی دادگای كارگێڕی‌و كردنەوەی لەهەرسێ پارێزگاكانی هەرێمدا. 8.یارمەتیدانی دەسەڵاتی دادوەریی بۆ چارەسەركردنی كێشەی فرە رۆتینی لە دادگاكان‌و دواكەوتن‌و یەكلانەبوونەوەی كێشەكان. هەروەها پاڵپشتی چارەسەركردنی كەمیی رێژەی دادوەرو دادگا بەراییەكان لە ناحیەو شوێنە دوورەكان، دەكەین. 9.كاركردن بۆ كردنەوەی خانەی داد، لەزۆربەی قەزاكانی كوردستاندا، لەپاڵ دروستكردنی خانوو بۆ دادوەرانو فەرمانبەرانی دادگاكان، تا بتوانن بەباشترین شێوە لەخزمەتی خەڵكی دەرەوەی شاردا بن. نظرات شما عزیزان: برچسب:, :: 1:52 AM :: نووسةر: ریکخراوی گه‌نجانی عاجزی ناو (ی .ن .ک)
|
*ڕێکخراوی گه‌نجانی عاجز له ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌کێتی نیشتمانی*